له سه‌رتاسه‌ری جیھان، ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشته ٢٤ ملیۆن و ٦١ هه‌زار و ٢١٦ كه‌س.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له جیهاندا گه‌یشتووه‌ته ٢٤ ملیۆن و ٦١ هه‌زار و ٢١٦ كه‌س.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رزترین ئاماری تووشبوونی به په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، پێنج ملیۆن و ٩٩٥ هه‌زار و ٧٢٨ حاڵه‌تی تووشبوونی تۆماركردووه.
دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ١٠ وڵات كه زۆرترین حاڵه‌تی توشبوونیان به په‌تاكه تۆماركردووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٦٧٤ هه‌زار و ١٧٦ حاڵه‌ت، هیندستان سێ ملیۆن و ٢٣٤ هه‌زار و ٤٧٤ حاڵه‌ت، رووسیا ٩٦٦ هه‌زار و ١٨٩ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٦١٣ هه‌زار و ١٧ حاڵه‌ت، پێرو ٦٠٧ هه‌زار و ٣٨٢ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٥٦٨ هه‌زار و ٦٢١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٥٦٢ هه‌زار و ١٨٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٤٢٣ هه‌زار و ٢٢٤ حاڵه‌ت، چیلی ٤٠٠ هه‌زار و ٩٨٥ حاڵه‌ت، ئێران ٣٦٣ هه‌زار و ٣٦٣ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها له توركیا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته ٢٦١ هه‌زار و ١٩٤ حاڵه‌ت.
په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه. له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٨٢٣ هه‌زار و ٥١٣ تووشبووی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ١٦ ملیۆن و ٦٠٨ هه‌زار و ٦٠٥ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و له‌ئێستاشدا شه‌ش ملیۆن و ٦٢٩ هه‌زار و ٩٨ كه‌س له جیهاندا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.