Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:35

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: فڕۆکه‌کانی تورکیا ئاسمانی عێراق ده‌به‌زێنن و دوو هاووڵاتی شه‌هید ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند،ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆكه‌كانی توركیا ئاسمانی عێراق- یان به‌زاندووه‌و پێگه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێكیان له‌ شنگال كردۆته‌ ئامانج.

شانه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌كاتژمێر 7ی ئێواره‌ فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ئاسمانی عێراقیان به‌زاندووه‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئه‌پ ده‌بل قه‌مه‌ره‌یان له‌ گوندی بهراڤای سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگای خانه‌سوور له‌ شارۆچكه‌ی شنگال كردۆته‌ ئامانج و بۆته‌ هۆی شه‌هید بوونی دوو هاووڵاتی و رزگاربوونی شوفێره‌كه‌ی.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.