سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه فڕۆكه‌كانیان بۆردومانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی حزبوڵلایان له لوبنان كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌نێو خاكی لوبنانه‌وه ته‌قه له‌هێزه‌كانیان كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فیخای ئیدرعی،وته‌بێژبه‌ناوی سوپای ئیسرائیل له‌په‌ره‌ی خۆیدا له تویتر رایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانیان له رووداوه‌كه‌دا تووشی هیچ زیانێك نه‌بوونه‌ته‌وه‌و ده‌یان بۆمبی رووناكی و دووكه‌ڵیان هه‌ڵداوه‌ته ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هیلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه‌كانی دیكه، بۆردومانی چه‌ند ئامانجێكی سه‌ر به رێكخراوی حزبوڵلایان كردووه‌و پێگه‌یه چاودێرییه‌كانی حزبوڵڵا له‌سه‌ر سنوور كراونه‌ته ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.