Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:31

سوپای عێراق کوژرانی 13چه‌کداری داعشی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا، 13 چه‌كداری سه‌ربه‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ باشووری شاری مووسڵ باكووری عێراق كوژراون و 23ی دیكه‌یش ده‌ستگیركراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌ریق روكن ئیسماعیل مه‌حلاوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه‌ هێزێكی هاوبه‌ش به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له‌ باشووری مووسڵ ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ زانیاری به‌ ده‌ست به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتبوو له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك تیرۆریست دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو ناوچه‌كانی باشووری مووسڵ.

به‌ گوته‌ی فه‌ریق روكن ئیسماعیل مه‌حلاوی له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 13 چه‌كداری داعش كوژراون و 23ی دیكه‌یش ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها سێ تونێل و دوو حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی داعش خاپووكراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.