دوێنێ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت تا ٤٥ دۆلار و هه‌شت سه‌نت به‌رزبۆوه و رۆژه‌كه‌ی به ٤٦ دۆلار و ٢٩ سه‌نت ته‌واو كرد، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،١٩ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی و به ٤٦ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس نرخه‌كه‌ی گه‌یشته ٤٣ دۆلار و ٣١ سه‌نت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كه‌نداوی مه‌كسیك به‌هۆی گه‌رده‌لوول و زریانه‌وه كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستن و ژینگه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كه‌نداوی مه‌كسیك-دا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٨٤،٣ كه‌می كردووه به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٦٠،٩٤ كه‌می كردووه.
به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له چاره‌سه‌ری كۆرۆنا و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان كاربه‌ده‌ستانی چین و ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی بازرگانی "FAZ "ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر نرخه‌كانی نه‌وت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه راگه‌یاندنی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر نرخی نه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.