د. سیروان سیرینی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به باڵیۆزی ئاشتی و كه‌سایه‌تی ساڵ بۆ 2020 ده‌ستنیشان كرا.
دوێنی سێ شه‌ممه،25-8-2020، دكتۆر،سیروان سیرینی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له شاری به‌غدا، له لایه‌ن رێكخراوی یانه‌ی باڵوێزی مرۆڤایه‌تی و ئاشتی، وه‌ك باڵیۆزی ئاشتی و قه‌ڵغانی باشترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵی 2020 له عێراق پێبه‌خشرا، له بڕی هه‌ڵوێسته‌كانی مرۆیی و كار‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی كردون.
د. سیروان سیرینی له لێداوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ده‌ستنیشان كردنمان وه‌كو باڵوێزی ئاشتی و كه‌سایه‌تی بۆ ساڵی 2020 له‌لایه‌ن رێكخراوی یانه‌ی باڵوێزی مۆرڤایه‌تی و ئاشتی ،ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیمان كردوه ،هه‌رده‌م فاكته‌ری هاوكاری بووین له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق".
له درێژه‌ی لێداوانهكهی سیرینی رایگه‌یاند" دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرام و زۆرینه‌ی ده‌نگی فراكسیۆنه‌كانی عێراقم به‌ده‌ست هێنا، توانیمانه ببینه پردێك له نێوان به‌غدا وهه‌ولێر بۆ گه‌یشتن به مافه راوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.