Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:54

پارێزگاری هه‌ولێر نرخی کاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەولێرى که‌مکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا دكتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر پابەندپێکردنی پڕۆژەکانی نێشتەجێبوونی هەولێر لە دابەزاندنی نرخی کارەبای مولیدەکان ڕاگه‌یاند.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئاماژە بە فەرمانی کارگێڕیمان ژمارە ۱۲۸٠ لە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/٥/۲٠ وە هەروەها نووسراومان ژمارە ۱٤۹۲ لە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۷/۲ سەبارەت بە نرخی کارەبای مۆلیدە کە لە بڕیارەکە هاتووە بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر.

پێتان ڕادەگەیێنین کە ئەم نرخە شوێنی بازرگانیش دەگرێتەوە کە لە ناو پڕۆژەکان هەن، بۆیە پێویستە پابەند بن بەم نرخە، هەر پڕۆژەیەک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و دواییش ناچار دەبین بەپێی ڕێنماییەکان خزمەتگوزاری پڕۆژەکە بدەینە تەندەرینگ.

د.فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر

2

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.