Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 21:00

ته‌ندروستی عێراق: له‌ دوێنێوه‌ 72 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ستدانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 3837  كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2020-8-26 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 3837  كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت: لە (24) کاتژمێری رابردوودا 3454 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 72 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ شه‌ش هه‌زار و 668 كه‌س.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گه‌یشته‌ 215784 کەس، 6668 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 157215 کەس چاکبوونەتەوە، ژماره‌ی چاكبووه‌كان گه‌یشته‌ 72.9  %) .

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.