Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 21:09

هاتووچۆی هەولێر: دوو گەنجی سەرکێش کارێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن، رێکاری یاساییمان گرتۆتە بەر

کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە،  دوو گەنجی سەركێش كارێكی تێكدەرانە ئەنجام دەدەن، ئێمە لەهاتووچۆی هەولێر رێکاری یاساییمان گرتۆتە بەر لەدژیان.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگه‌یاند: لە چەند رۆژی رابردوو ڤیدیۆی دوو گەنجی سەرکێش بلاوبۆوە کە خەریکن لەسەر شەقامی 120 مەتری بەجلیکان گاز دەرژێنن بۆ ئەوەی لەدوایی نمایشی لەسەر بکەن وەپەنتەر ناش لێبدەن کە لەقسەکانیشیان دیارە ئەوە کاری یەکەم جاریان نییە.

ئەم جۆرە رەفتارە زیاتر دەچێتە بابی ( تاوان )ەوە نەک سەرپێچی چونکە ئەو شوێنەی کە گازی لێبرژێت بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە شوێنێکی زۆر مەترسیدار بۆ شوفێران و دەبێتە هۆی وەرگەران.
 
ئێمە لەهاتووچۆی هەولێر رێکاری یاساییمان گرتۆتە بەر لەدژیان و داوا دەکەین کە بەرێز جێگری داواکاری گشتیش سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات بە نوێنەرایەتی خەڵک، چونکە ئەو دوو تاوانبارە نەک تۆمەتبار.

تاوانبارن بەتێکدانی موڵکی گشتی وەئەنجامدانی کاری تێکدەرانە کە دەگاتە مردن و زامداربوون.

بۆیەش دەڵێین تاوانبار چونکە لەرووی یاساییەوە کەسێک تومەتبارە تاکو بە بەڵگە دەسەلمێنرێت کەئەنجامدەری تاوانە، بەڵام ئەوانە بەدەستی خۆیان بەڵگەی مادیان تۆمارکردووه‌ بۆ تاوانەکەیان کە بەڵگەیەکی ماددی حاشا هەڵنەگرە.

بۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەین کەهەرچی زانیاریان هەیە دەربارەی ئەم دوو تاوانبارە بیدەنە دەست پۆلیس و دادگا بۆ ئەوەی ئەم تاوانەیان کە کردوویانە دەرحەق بەخەڵکی هەولێری خۆشەویست  بەسەر نەچێت بێ سزا، هەروەها بۆ ئەوەی ببن بەعیبرەت بۆ خەڵکانی دیكه‌ش کە هاوشێوەی ئەوانن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.