پۆلیسی ههولێر دووپاتی دەكاتەوە، دیاردەی دەرۆزەكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت.
له راگهیهندراوێكی بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر هاتووه، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی رێككاری، لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان و ناوبازاڕ و ترافیكلایتەكان، هەڵمەتێكیان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد کە ژمارەیان 68 کەسە، كە لەو شوێنانە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.
پۆلیس دووپاتی دەكاتەوە، دیاردەی دەرۆزەكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت.
هەموو دەرۆزەکەرەکان بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، لە زینداندا ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.