سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، راپۆرتی وەرزی لە بارەی پێشێلکارییەکان ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 5ی ئێواره بهكاتی بهغدا، ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتهكان له عیراق كۆبووهوه، جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان له عێراق لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، راپۆرتی وەرزی لە بارەی پێشێلکارییەکان ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و رایگەیاند، دەبێت پشتیوانی زیاتری عێراق بکرێت، لەبەر ئەوەی باردۆخەکەی هەستیارە.
دەربارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی پەلاماردانی گەریلاكانی پەكەكە، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگهیاند: دروستبوونی گرژییەکانی چەند هەفتەی رابردووی نێوان عێراق و تورکیا کە پەیوەست بوون بە کێشەکانی سەر سنوور، سەرچاوەی نیگەرانی گەورەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان له عێراق لە وتەكەیدا رایگەیاند، پشتوانی هەنگاوەكانی حكومەت بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران دەكەین بۆ بونیادنانی پەیوەندییە دەرەكییەكان و وتوێژ لەگەڵ وڵاتان.
جێنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان له عێراق، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە بەغداوە بەشداربوو، راپۆرتی وەرزی لە بارەی پێشێلکارییەکان ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و رایگەیاند، دەبێت پشتیوانی زیاتری عێراق بکرێت، لەبەر ئەوەی باردۆخەکەی هەستیارە.
جینین بلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد، لە توندوتیژییەکان لە عێراق نیگەرانن، پێویستە حکومەت کار بۆ نەهێشتنی کوشتن بکات، نابێت رێگە بدرێت گرژی و ئاڵۆزی دووبارە ببێتەوە، لەسەر و هەمووشیانەوە گرنگە داواکاری خۆپیشاندەران بەدیبهێنرێت.
نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی ئامادەکارییەکان و جێبەجێکردنی یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران، داوایانکردووە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەنگاوی کرداری بۆ بەرێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بگرێتەبەر.
پلاسخارت گوتیشی: پێویسته حکومەتی عێراق سنورێک بۆ کوشتن و تیرۆرکردنی چالاکوانان و خۆپیشاندەران دابنێت.
رایگهیاند: لەماوەكانی رابردوودا رێژەی کوشتنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان زیادیکردووە ئەوەش جێگەی نیگەرانیە، جگە لەوەش دەبێت خواستی خۆپیشداندەران و
داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.
كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی كاتژمێر 5ی ئێواره به كاتی بهغدا بهرێوهچوو.
وهرگیرانی له عهرهبیهوه: سامان زاهیر ڕواندزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.