بەرپرسانی ئەمریكا رایانگه‌یاندووه، ژمارەیەك سەربازی وڵاتەكەیان بەهۆی ڕووداوێك كە لەگەڵ هێزەكانی ڕوسیا برینداربوونه.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لەزاری بەرپرسانی ئەمریكاییەوە بڵاویكردەوە، دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەکانی ئه‌مریكا و هێزەکانی رووسیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا پێکیانداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی به سووكی برینداربوون ههلیكۆپهری سه‌ربازیش به ئاسمانه‌وه سوڕاونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ژمارەی بریندارانی سەربازە ئەمریکییەکانی ئاشکرانەکردووە، بەڵام رایگەیاندووە کە برینه‌كانیان سوکە.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریكا و ڕووسیا، هیچ لێدوانێكی فەرمی لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.