Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 21:06

ئاسایشی هه‌ولێر بکوژی شوفێری ته‌کسی گه‌ڕه‌کی گه‌لاوێژ ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%


ئاسایشی هه‌ولێر بكوژی شوفێری ته‌كسی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كات، تاوانبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی ناوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر هاتووه‌، دوای روودانی تاوانێكی كوشتن له‌ به‌رواری 13-8-2020 له‌ شاری هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی گه‌لاوێژ كه‌ هاووڵاتی (ڕه‌وه‌ز حه‌مه‌ عه‌لی قادر) شوفێری ته‌كسی له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كوژرا.

تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌دواداچوونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌ڵسان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا توانیان تاوانبار ده‌ست نیشان بكه‌ن، به‌ ناوی (هه‌.م.ع) دانیشتوی شاری هه‌ولێره‌ گه‌ره‌كی مامۆستایان ئینجا له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ستگیری بكه‌ین.

تاوانبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ داناوه‌و به‌پێیی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادان راگیراوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: لێره‌دا جارێكیتر هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رده‌م له‌ ئاماده‌باشین بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵیان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.