Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:00

عەبدولرەحمان زێباری : یەکگرتوویی کورد هۆکارە بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتن لە عێراقدا

وڵاتانی زلهێز هەڵوێستیان نەرێنی بوو
عەبدولرەحمان زێباری : یەكگرتوویی كورد هۆكارە بۆ مسۆگەركردنی سەركەوتن لە عێراقدا
کوردستان TV
100%

عەبدولرەحمان زێباری ـ یاسـانـاس  لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە بابەتی 100 ساڵەی لكاندنی كوردستان بە عێراقەوە رایگەیاند ئەگەر پەیمانی سیڤەر جێبەجێ بكرابا ئەوا وەچەرخانێكی مێژوویی گەورە دەبوو لە مێژووی هاوچەرخی كوردستان ، یەكەم جار بوو مافی كورد لە پەیماننامەیەكی مێژوویی گەورەدا باسی لێوە بكرێت ، بۆ ئەو سەردەمەش سەركەوتنێكی گەورەبوو كە باسی مافی گەلیك بكرێت بەناوی كورد .

روونیشیكردەوە كە پەیماننامەی دووەم واتا لۆزان كە دوای پەیماننامەی سیڤەر هاتە ئاراوە ، لەو پەیماننامەدا كورد پەراوێزخرا و زیاتر لە پەیمانی لۆزان گرنگی درا بە ئەرمەنەكان ، هەروەها كورد لە نێو خۆیاندا رێك نەبوون بەڵكو پەرتەوازە بوون .

كورد لە جەنگی جیهانی یەكەم هاوپەیمانی دەوڵەتی عوسمانی بوو ، بۆیە وڵاتە زلهێزەكان و براوەكان لەو جەنگە خەریكی دابەشكردنی پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی بوون ، بوونی كوردیش لە گەڵ دەوڵەتی عوسمانی بۆ سۆزو بیروباوەری ئاینی دەگەرێتەوە.

دكتۆر عەبدولرەحمان سەبارەت بە تێڕوانینی ئەو وڵاتانە لە ئێستادا ، رایگەیاند وڵاتە زلهێزەكان خۆیان گۆرانكارییان بە سەر هاتووە نموونەشی هێنایەوە كە ژاپۆن و ئیتاڵیا كە ئەندامی هەمیشەیی بوون لە كۆمەڵەی گەلان ، بەڵام لە كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو وڵاتانە زلهێز نەمان .

روونیشیكردەوە كە دوای جەنگی جیهانی دووەم كۆماری كوردستان لە مەهاباد لە دایك بوو ، بەڵام وڵاتانی زلهێز لەو كات هەڵوێستی نەرێنی بوو ،

بەڵام لە ئێستادا سەركردایەتی هەرێمی كوردستان ژیرانەتر مامەڵە دەكەن لە رووی سیاسی و دبلۆماسی .

سەبارەت بە ئێستای رەوشی عێراق و سیاسەتی ئێستای بەرامبەر بە كورد ،دكتۆر عەبدولرەحمان زێباری  رایگەیاند كورد لە سەردەمانی پیشوو جینۆساید كرا ،ئەمرۆش فیدرالیەت لە دەستوور چەسپێندراوە ، جینۆسایدو فیدرالیەت دوو چەمكی دژ بە یەكن ، لە لایەك قڕ كراوین و ئەمرۆش بچین یەكبگرین لە گەڵ هەمان عەقلیەت .

دكتۆر عەبدولرەحمان  سەبارەت بە رۆڵی كورد و هەڵویستی كورد پێویستە چۆن بێت ، رایگەیاند یەكڕیزی و یەكگرتوویی كورد هۆكارە بۆ مسۆگەركردنی سەركەوتن .هەروەها پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە گەڵ وڵاتانی زلهێز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.