Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 18:27

له‌ رووداوێکی هاتووچۆی خوێناویدا که‌سێک گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
#7
100%


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌ هه‌ولێر، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا وتەبێژی هاتوچۆیش ده‌ڵێت: گومانده‌كرێت، شوفێره‌كه‌ پێش رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدابێت.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر6ی سەر لەئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر  خەبات لەنزیک عەلوە پێکدادانێک روویدا لەنێوان دوو ئوتومبێل لەجۆرەکانی پیکاب و ترێڵە وەلەئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە شوفێری پیکابەکە هەر لەشوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا کە خۆیشی خەتاباربوو لەرووداوەکە، چونکە بەخێراییەکی زۆرەوە هاتبوو وە خۆی کێشابوو بەدواوەی بارهەڵگرەکە کە لەتەنیشتی رێگایەکە وەستابوو وەپارککرابوو وە شوێنەکەی یاسایی بوو بەبێ ئەوەی تەنانەت نەرمە برێکێک بکات، چونکە هیچ ئاسەواری برێک کردن نەبوو لەسەر شەقامەکە.

وەلەکاتی سەیر کردنی لاشەی شوفێرەکە لەسەر دەستی کانیۆلایەکی بەستراو هەبوو کە ئەمە نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی، بۆیە گومان دەکرێت کە شوفێرەکە بەر لەخۆپیاکێشانەکەش کێشەی تەندروستی هەبووبێت یاخود مردبێت کەکەسێکی بەتەمەنیش بوو وەبەتەمەنەکانیش زۆر بەکەمی بەو خێراییە لێدەخورن لەکاتێ ئاسایی.

بۆیە تکا لەهەموو شوفێرانی بەرێزمان دەکەین بەتایبەتی کە لەکاتی ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەر بڵاوە ئەگەر کێشەی تەندروستیان هەبوو ئۆتۆمبێل لێنه‌خوورن
چونکە نازانن کەی باری تەندروستیان تێکدەچێت وەئوتومبێل لەژێر کۆنترۆڵیان دەردەچێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.