Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 18:29

داعش له‌ دوولاوه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی

کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا لە گوندی یەنگیجە و لە گوندێكی حەفتەغار لە شارۆچکەی داقوق داعش ھێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵ، بە چەکی قەناس پۆلیسێك برینداربوو.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لە گوندی یەنگیجە لە شارۆچکەی خورماتوو داعش ھێرشی کرد سەر پۆلیسى گوندەکە و دوای شەر و پێکدادان و بەپێ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، پۆلیسیەک بە ناوی (عەلی نوری) بە چەکی قەناس برینداربووه‌.

لە لایەکی دیکە په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مشه‌و لە گوندێكی حەفتەغار لە شارۆچکەی داقوق داعش ھێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و شەرە تەقە لە نێوان ھەردوولادا دروست بوو و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیاری تەواو لە بەردەست نه‌بووه‌، و شەره‌ تەقە لە نێوان ھەردوولا بەردەوامی هه‌بووه‌.

شایه‌نی باسه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه‌، لەنزیك گوندی (نوری میکائیل)ی قەزای خانەقین تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر گونده‌كه‌، دوو ئۆتۆمبێلی دانیشتوانی گونده‌كه‌یان سوتاند و چوار سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەکەشیان ڕفاند و سێ كه‌سیان کوشت کە دانیشتووی گوندەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.