Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 18:24

سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر یٔەو کەسە سەپێندرا کە لەدوو مزگەوتدا 51 کەسی کوشت بوو

کوردستان TV
100%

تیرۆریست برینتۆن تارانت كە پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتەكانی نور و لینوود لە نیوزیلاند ئەنجامدا، بە بەندكردنی توندی هەتا هاتایی سزا درا.

دادگایەكی نیوزیلاند سزای زیندانیكردنی توندی هەتا هاتایی بەسەر تیرۆریست برینتۆن تارانت كە لە دوو پەلاماری تیرۆریستیدا بۆسەر مزگەوتەكانی نور و لینوود لە كریستچەرچ بووە هۆی شەهیدبوونی ٥١ كەس و برینداربوونی ٤٩ كەسی دیكە داسەپاند.

لە دانیشتنەكانی دادگاییكردنەكەدا كە لە دادگای باڵای شاری كریستچەرچ بەڕێوەچوو دادوەر، كامیرۆن ماندەر بڕیاری دادگای خوێندەوە و ئاشكرای كرد كە؛ تیرۆریست برینتۆن تارانت بە تاوانی ٥١ كوشتن، ٤٠ هەوڵی كوشتن و كردەی تیرۆریستیی سزای زیندانی هەتا هەتایی توند دەدرێت و هیچ لێبوردنێك نایگرێتەوە.

لە دانیشتنی دوێنێی دادگادا تیرۆریست برینتۆن تارانت رەتی كردەوە پارێزگاری لە خۆی بكات و هەموو تاوانەكەنی ٥١ كوشتن ، ٤٠ هەوڵی كوشتن و كردەكی تیرۆریستیی قبوڵ كرد و دانی پێدانان.

تیرۆریست برینتۆن تارانت لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٩دا لە میانی نوێژی هەینییدا هێرشی كردە سەر مزگەوتەكانی نور و لینوود لە شاری كریستچەرچ و ٥١ كەسی شەهید كرد و ٤٩ی دیكەیشی بریندار كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.