دەزگای هەواڵگری عێراق لەراگەیەنراوێكیدائەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند كە هەواڵدەرێكی نهێنی داعش- یان لە شارۆچكەی ریاز لەپارێزگای كەركوك بەپێ ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیر كردووە كە لەبەرامبەر بڕێك پارەدا زانیاری لەسەر هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە كۆدەكردەوە .
هەروەها هەواڵگری روونیكردۆتەوە كە ئەو كەسە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دانانی بەتاوانەكەیدا ناوە، كە لەبەرامبەر بڕێك پارەدا ، زانیاری لەسەر هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە داوەتە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.