مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكی سەرەخۆشیدا دەڵێت: بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی میللی (خدر خۆشناو ) م بیست.
هەروەها مەسرور بارزانی ،پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكات و لەخوای مەزن داواكارە گیانی خوالێیخۆشبێت بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و كەسوكاری ببەخشێت .
شایانی باسە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە خدر خۆشناو، گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر بەپەتای كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.