Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 18:32

یٔەمریکا یٔامێرێکی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای دروستکردووە لە ماوەی 15 خولەکدا یٔەنجامەکە دەردەخات

کوردستان TV
100%

كۆمپانیایەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئامێرە پزیشكییەكان لە ئەمریكا رایگەیاند كە دەسەڵاتی ئەوەیان پێ دراوە پشكنینێكی نوێ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەكار بهێنن كە لە ماوەی ١٥ خولەكدا ئەنجامەكە دەردەخات.

كۆمپانیاكە تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە بەمەبەستی بەرهەمهێنانی پشكنینی ئەنتیجێن بۆ كۆرۆنا رەزامەندی فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (ئێف دی ئای)یان بەدەست هێناوە.

ئەم ئامێرە نوێیەی پشكنین هێندەی كرێدی كارتێك دەبێت و دەتواندرێت هەڵبگیرێت، پێویستی بە پێداویستیی دیكە نییە و مەعجونی پشكنینەكەش بە پێنج دۆلار دەفرۆشرێت.

هەروەها لە تشرینی دوومەوە نزیكەی ٥٠ ملیۆن مەعجونی پشكنین بەرهەم دەهێنێت.

كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوەكەی خۆیدا سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی كە ئەپڵیكەیشنێكیش بۆ مۆبایل دادەنێن كە لە رێگەیەوە ئەوانەی پشكنینیان كردووە دەتوانن كە چوونە ناوەندەكانی خوێندن و شوێنی كارەكانیان ئەنجامەكانی پشكنینەكانیان نیشان بدەن.

ئەم كۆمپانیایە تا ئێستا بۆ پێنج مەعجونی پشكنین كە ئەنجامەكەیان لە ماوەی پێنج خولەكدا دەردەكەوێت رەزامەندی وەرگرتووە، یەكێك لەوانەیش ''ID Now" كە لە كۆشكی سپی بەكار دەهێندرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.