زیرەك کەمال
زۆر کەس هەیە خەبات و داهێنان و تێکۆشانەکەی دەبێتە بەشێک لەمێژوو، بەڵام زۆر کەسیش هەیە لەناو مێژوودا مێژووێکی تایبەت بۆخۆی دروست دەکات، خاڵە بارزان نمونەیەکە لەو مرۆڤانە، چونکە ئەو پیاوە لەسەر بەرزترین بانیژەی مێژوو شانشینێکی بۆخۆی دروست کرد، خاڵە بەوێنەی تاڤگەیەکی کافوری دەڕژایە بنارو پئ دەشتی نیشتمان و چی خاکە دێمی وڵات هەیە دەیکردە لالەزارێ جوانی و باخچەی خۆشەویستی، بەڵام داخەکەم مردن ئەوەشی کردو ئەو پیاوە جوانەشی، ئەو پێشەنگی کاروانی بروسکەیەشی لەئێمە دابڕی. الوداع
خاڵی هەموان خاڵە بارزان
بەڵام خاڵە دەزانی، ئەو شەوەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستەیەک لەیارانی دێرینت ئامادەبوین بۆ بۆ پێشوازی کردن لەتەرمی خۆمان هاتبوین نەک تۆ، ئاخر لەویَ ئەو شەوە فرمێسکی چاوەکانی خورشید شێرەو شێخەڵڵاو مهحموود محەمەد و سەرۆ قادرو کاروان ئاکرەیی و کاروان عەبدوڵڵا و زیرەک کەمال ئەو مانایەی بەخشی کە ئەوە تۆنیت ڕۆیشتی بەڵکو ئەوە ئێمەین بەجێماین،
خاڵی من ،
من دانی پێدادەنێم ئەوەی لەکتێبان فێری نەبووم لەتۆ فێری بووم ،
بەڵام گلەییم لێتە هۆخاڵی قسە خۆشم، ئاخر تالە ژیان بووی هەموشتێکت پئ گوتین تەنها ئەوەت پئ نەگوتین چۆن وەک تۆجوان بین.
بارزان ملا خالید خاڵی نەتەوەیەک
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.