Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:19

وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێر 

کوردستان TV
100%

 


وه‌زیری‌ به‌رگری‌ فڕه‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ كوردستان و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر  پێشوازی‌ لێ‌ كرا.

 ئێواره‌ی ئه‌مرۆ  پێنج شەممە 27 ى 8 ى 2020  فلۆره‌نس پارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و ‌  بریاره‌ كه‌مێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ  به‌رپرسی باڵای هه‌ێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌

 به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  له‌سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان  ده‌كرێت

شه‌وی رابردوو وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدا و پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و  وه‌زیری به‌رگری عێراق كۆبۆوه‌ 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.