ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتى بڵاو كرده‌وه
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆیەک لە بارەی گۆڕانکاری حزبی لە لقی دووی پارتیمان بڵاو کراوەتەوە .
گوایە لەم چەند ڕۆژە گۆڕانکاری حزبی دەکرێت ، لێرەوە بۆ هەموو لایەک بە تایبەت کادیرانی خۆمان ڕایدەگەیەنین کە پارتیمان لە کوێ و لە چ کات پێویست بێت لەوێ گۆڕانکاری دەکات و بە ڕاسپاردە و ڕێنمایی حزبی دێتە خوارەوە و جێبەجێ دەکرێت . نەوەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێر ده‌شڵێت بۆیە گرنگە کادیرانی ئێمە هۆشیارتر بن و نەکەونە ژێر کاریگەری پۆستەکانی فەیسبووک و تۆڕەکانی تر . لە ئێستادا گۆڕانکاری لە ئارادا نییە و کەی گۆڕانکاری بکەین ئەوکات بە فەرمی ڕایدەگەیەنین ..
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.