Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 11:17

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراودا ده‌گیرێت

کوردستان TV
100%

به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی له‌به‌ر تیشكی خۆر و عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاوی خواردنه‌وه‌ و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كاندا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.

كه‌یوان خه‌لیل، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچون بۆ كارگه‌كانی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ رێنماییه‌كانی كاركردن و گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و عه‌مباركردنی له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (335) كێس ئاو و (22) كێس خواردنه‌وه‌ گازییه‌كاندا گرتوه‌.

وتی: پێشتر سه‌رجه‌م دوكان، ماركێت، كارگه‌كانی ئاو و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاوی له‌ده‌نراو و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان ده‌فرۆشن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاوی له‌ده‌نراو و خواردنه‌وه‌گازییه‌كان له‌به‌ر تیشكی خۆر بگوازنه‌وه‌ یان له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا عه‌مباری نەکە‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

وتیشی: به‌شێك له‌و ئاوه‌ له‌ده‌به‌نراوانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌لایه‌ن خاوه‌ن شوێنه‌كانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ناو ‌به‌فرگر و به‌شێوه‌ی به‌ستو به‌هاوڵاتیان فراشراوه‌، توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر مادده‌ پلاستیكییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌ ئاوی به‌ستو له‌ناو ده‌به‌ی پلاستیك زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، بۆیه‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له ‌رێگری له‌ به‌ستی ئاوی له‌ده‌به‌نراو بكه‌ن.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و ئاوه‌ له‌ده‌به‌نراوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی/به‌شی ناوشار، شاره‌وانی و ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌ناوده‌برێت، هه‌ركه‌س و شوێنێكیش سه‌رپێچییه‌كه‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئاوی له‌ده‌به‌نراو، خواردنه‌وه‌ و شله‌مه‌نیه‌ گازییه‌كان نابێت‌ له‌به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ كارلێكی كیمیایی له‌نێوان ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان و ده‌فری خواردنه‌وه‌ و شله‌مه‌نییه‌ گازییه‌كان روده‌دات و ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.