Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:34

شەقامێکی نوێ لەگەرەکی (باداوە ) عەلیاوە دروست دەکرێت

شەقام
کوردستان TV
#8
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار دەستیکرد بە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی نوێ لە گەڕەکی باداوە ناسراو بە عەلیاوە.

سیامەند کەریم، گووتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند:" پڕۆژەکە پێکھاتووە لە بڕگەکانی شەقام (بڕین و پڕ کردنەوە ، تێکەڵە جۆری ئەی ،کارەکانی کربستۆن،تێکەڵە جۆری بی).


ڕاشیگەیاند:" پڕۆژەکە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چواری هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

 

گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا:" سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕۆژانە چاودێری سەرجەم گەڕەک و شەقامەکانی شار دەکات بەپێی ئەو توانا داراییەی لەبەردەستە کێشەی خراپی شەقام و کوچە و کۆڵانەکان چارەسەر دەکەین بە دووبارە نۆژەنکردنەوەیان.

 

سەبارەت بە پڕۆژەی دیکە سیامەند کەریم، باسی لەوەکرد کە لەماوەی دەست بەکار بوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستافی نوێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی دروستکردنی شەقام، قیڕتاوکردن، کۆنکرێت، تێکەڵەڕێژکردن، ئاوەڕۆ، ئەنجامدراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.