وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت: لەكاتێكدا وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵەكانی بەگەڕخستووە بۆ باشكردن و بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبا ، كەچی لەلایەن پەیجی كوردستان گروپ دەسكاریی ناوەڕۆكی لێدوانێكی جەنابی وەزیریان كردووە بەوەی لەوەرزی زستانی داهاتوو 24 كاتژمێر كارەبا بەهاووڵاتیان دەدرێت، ئێمە هاووڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە كە جگە لەپەیجی فەرمی وەزارەتی كارەبا لە سۆشیال میدیا و ویب سایتی وەزارەت، بەرپرسیار نین لە هیچ لێدوان و راگەیاندنی هەڵەو دەسكاریكردنی لێدوانەكان ، بەتایبەتی لەكاتێكدا كە وەرزی زستان چەند مانگێكی ماوەو بەهیچ شێوەیەك لێدوان نەدراوە بەوەی 24 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.
هەر لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە: وەزارەتی كارەبا بەپاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران لەم كابینەیەدا لەماوەی ساڵێكدا سەرەڕای پەتای كۆرۆناو قەیرانی دارایی ئەدایەكی بەرزی نیشانداو ستاف و فەرمانبەرانی وەزارەت لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ جێبەجێكردنی تەواویی پلانە تەكنیكیەكان بۆ گەیشتن بەكارەبای باشتر، بەڵام نەك بۆ وەرزی زستان كە چەند مانگێكی ماوەو خواستی بەكارهێنانی كارەبا دەگاتە بەرزترین ئاستی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.