بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی رێككاری، لە سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان و ناوبازاڕ و ترافیك لایتەكان، هەڵمەتی دووەمیان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر سواڵكەریان دەستگیر كرد، كە لەو شوێنانە داوای پارە و خێریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.
هەروەها پۆلیسی هەولێر دووپاتی دەكاتەوە، دیاردەی دەرۆزەكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەمەش كردوو كە هەموو ئەو سواڵكەرانەی بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان دەستگیركراون، لەئێستادا لە زیندان ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.