دوێنێ هەینی حەشەدی شەعبی كوژرانی یەكێك لە فەرماندەكانی لە شارۆچكەی خانەقین راگەیاند.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: فەرماندە عامر ئەحمەد ساڵح ناسراو ئەبو حەیدەر ئەنساری، بەرپرسی تۆپخانە لە فەرماندەیی دیالەی حەشدی شەعبی، لەئاكامی هێرشێكی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە شارۆچكەی خانەقین كوژراوە.
حەشدی شەعبی ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە پێشتر ئەبو حەیدەر ئەنساری، بەشداری لەزۆربەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردن لەدژی تیرۆریستانی داعشدا كردووە.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی / رزگار
ژێدەر / شەفەق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.