Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:29

یەکەم گەشتی یٔاسمانی نێوان یٔیسرایٔیل و یٔیمارات دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

یەكەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی نێوان تەل ئەڤیڤ و ئەبو زەبی بڕیارە لە 31 ی ئەم مانگەوە دەستپێبكات و ڕۆژی پاشتر دەگەڕێتەوە. 

گەشتەكە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئیسرائیلی ئیل ئال بەڕێوە دەچێت كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گەشتەكانی ڕاگرتبوو، ژمارەی گەشتەكە 971 كە كۆدی ئیماراتە و شاندێكی ئیسرائیلی بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی مێر بێن شابات و شاندێكی ئەمەریكایی بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكار و زاوای سەرۆك دانۆڵد ترامپ جێرد كۆشنەری لەو گەشتەدا دەبن.

ڕۆژێك پاش ئەوە گەشتێكی ڕاستەوخۆ لە ئەبو زەبییەوە بۆ تەل ئەڤیڤ دەڕوات ژمارەی گەشتەكە 972 دەبێت كە كۆدی ئیسرائیلە.

گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ یەكێك بوو لە یەكەم ڕێوشوێنەكانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی كرد، دوای ئیمزاكردنی سێهەمین پەیمانی ئاشتی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتێكی عەرەبی لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئەمەش دوای میسر و ئوردن.

ئەمەش یەكەم هەنگاوی تۆكمەیە بۆ ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات كە لەسەرەتای ئەم مانگەدا مۆر كرا.

ژێدەر / دەنگی ئەمریكا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.