Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:27

سوپای عێراق رەتیدەکاتەوە  کە سەربازانی سعوودیە لە بنکەی تاجی بەغدا جێگیر کرابن

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رەتی كردەوە كە جگە لە هێزەكانی عێراق، هیچ هێزێكی دیكە لە بنكەی تاجی باكووری بەغدا جێگیركرابن.

لەمبارەیەوە لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی:هەندێك میدیا و ئاژانسەكانی هەواڵ، هەواڵ ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە سەربازانی سعوودیە بنكەی ئاسمانی تاجی-یان جێهێشتووە، بۆیە بۆ رای گشتیی رایدەگەینن كە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

راشیگەیاند، ئەو هێزانەی كە ئێستا لە بنكەی تاجی جێگیر كراون، تەنها هێزەكانی عێراقین و گوتی: پێشتر هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە بنكەی تاجی جێگیركرابوون، بەڵام هەفتەی رابردوو ئەو بنكەیە رادەستی هێزەكانی عێراق كرایەوە.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رەتی كردەوە كە جگە لە هێزەكانی عێراق، هیچ هێزێكی دیكە لەئێستادا لە بنكەی تاجی جێگیركرابن و داواشی لە میدیاكان كرد كە وردبین بن لە گواستنەوە و بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان.

رۆژی یەكشەممەی هەفتەی رابردوو هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە بنكەی تاجی باكووری بەغدا كشانەوە و بنكەكەیشیان رادەستی هێزە عێراقییەكان كردەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.