کتێبی (كوردستان ودبلوماسیه الانجلیز فی احتواو الثوره التحریریه للامیر الكوردی میر محمد باشا الرواندزی .. ) لە نووسینی ، فخری سلاحشۆڕ بە زمانی عەرەبی کەوتە بهردهستی خوێنهران.
ناوەڕۆکی بەشی یەکەم ، سێ باس لەخۆی دەگرێ لەگەڵ ژمارەیەک وێنە کە پەیوەستن بە:
١- مێژووی کۆنی کوردستان و ڕووداوە سەرەکییەکانی .
٢- مێژووی سۆران و میرنشینی سۆران و شاری ڕواندز لە کۆنەوە تا کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهان و دروستبوونی دەولەتی عیراق . لەو باسەدا زانیاری گرنگ سەبارەت بە کەسایەتی پاشای گەورە و شۆڕشە ئازادیخوازەکەی دەبیندرێن بە دەستنیشانکردنی بەڵگەنامە و سەرچاوەکانی .
٣- بارودۆخی گشتی لە ئیمپاتۆریەتی عوسمانی و ململانێی بێگانەکان لەسەر کوردستان / ناوچەیی و جیهانی ، وە پێوەندییەکانی نێوان میر محەمەد پاشای ڕواندزی و محەمەد عەلی پاشای والی میسر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.