ئەمرۆ پەرلەمانتارانى کوتلەى عه‌سائیبى ئەهلى حه‌ق لە په‌ڕله‌مانى عێراق پڕۆژە پێشنیارێکی سێ خاڵیان سه‌باره‌ت به سنورشكاندنهكهى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق ، له رێگه‌ى په‌ڕله‌مانه‌وه بۆ مسته‌فا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشنیاركردوو و داوا دەکەن سەرۆک وەزیران ئەو پێشنیارانە بەهەند وەربگرێت و کاری جدى لەسەر بکات.
خاڵه‌كان بریتین لە سێ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش کێشانەوەى باڵیۆزی عێراق لە تورکیا یاخود کۆتایی هێنان بە پەیوەندیە دیپلۆماسی و بازرگانیەکان یان پێشکەش کردنى سکاڵا لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێو دەوڵەتى له دژی تورکیا.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.