راكه‌ری پێشووی به‌ناوبانگی جامایكی، یووسێن بۆڵت ئاشكرایكرد كه تووشی كۆرۆنا بووه.
یووسێن بۆڵت ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵان له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه رۆژی شه‌ممه ئه‌نجامیداوه، پۆزه‌تیڤ بووه و هه‌ربۆیه له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
بۆڵت هۆشداریی دایه هه‌وادارانی كه په‌تاكه به جددیی وه‌ربگرن و رایگه‌یاند: له‌پێناو پاراستنی خۆشه‌ویستانتان، تكایه پابه‌ندی یاساكانی دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی بن.
یووسێن بۆڵت رۆژی هه‌ینی رابردوو ئاهه‌نگێكی به‌هۆی یادی ٣٤ ساڵه‌ی له‌دایكبوونی سازكردبوو، ڤیدیۆكانی ئاهه‌نگه‌كه كه تێیدا به‌شداربووان پابه‌ندی یاساكانی دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی نیین و ده‌مامكیان نه‌پۆشیوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.