Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:36

چێڵسی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ مالانگ سار-ی برده‌ ریزه‌کانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیی، مالانگ سار-ی هێنایه‌ ریزه‌كانییه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ كۆتایی به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیسی فه‌ڕه‌نسی هێنا.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن یانه‌ی چێڵسی-یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، یاریزانی فه‌ڕه‌نسی هێڵی به‌رگریی، مالانگ سار، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵانی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هێناوه‌ته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون په‌یدا بكات، ده‌كرێت مالانگ سار به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌كه‌ی دیكه‌وه‌ بكات.

مالانگ سار كه‌ له‌ یانەی نیس ده‌ستی به‌ ژیانی وه‌رزشیی كردووه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦دا ده‌ستی به‌ یارییكردنی له‌ تیمی Aی یانه‌كه‌ كردووه‌ و له‌ ١١٩ یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیس، سێ گۆڵی تۆماركردووه‌.

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.