Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:43

وادەی دەستبەکاربوونی مامۆستایان دیاریکرا

کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان هاتووه‌ وادەی دەستبەكاربوونی مامۆستایانی بۆ پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2020-2021 راگەیاند و داوا لە مامۆستایان دەكات پەیوەندی بە قوتابخانیانەوە بكەن.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكانی وەزارەتی پەروەردە كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كراوە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو (1/9/2020) وەک وادەی پەیوەندیکردنی مامۆستایان بە قوتابخانەکانیانەوە دیاریکراوە، بۆ خوێندنی ساڵی (2020-2021)، ئەو مامۆستایانەشی کە ئەرکیان لە خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پێسپێردراوە لە (1/9/2020) بە رۆژی دەستبەکاربوونیان بۆ هەژماردەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.