سڵاو په‌روه‌رده‌كارانی هێژا
ئه‌وه ماوه‌ی چڵ ساڵه وانه به به‌شی هه‌ره زۆری گه‌نجه‌كانمان ده‌ڵێینه‌وه و به زانكۆمان گه‌یاندن.
وه‌لێ هه‌موو شت خراپتربوو!؟
ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ پتر بوون!
جیاوازی چینایه‌تی فراوانتر بوو،
به‌فیڕۆدان و خه‌ساربوونی نان زیاتربوو،
پیس بوونی ژینگه زیاتربوو،
دۆسییه‌كانی فڕوفێڵ و گزی له ماده‌ی هۆشبه‌ر زیاتر بوو،
ژماره‌ی زیندانییه‌كانمان هه‌ڵكشا.
كۆچ و سه‌رهه‌ڵگرتنی ده‌سته‌بژێره‌كانمان بوو به‌لێشاو،
ئاڵووده‌بوون له سه‌ر نێرگله‌و جگه‌ره‌و ئه‌نته‌رنیت زیاتر بوو.
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی نزیك بووه وه له هێڵی سفر.
كه‌واته ئیدی باواز بێنین له ته‌نها وانه ووتنه‌وه‌ی ڕووت، فێركردنی منداڵه‌كان ئاسان و سانایه.
ئێمه پێویستمان به‌زانا نییه، هه‌نووكه گرفتاری كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تاكی به‌هێزین.
بۆیه تكایه با منداڵه‌كان فێری كارامه‌ییه‌كانی ژیان بكه‌ین.
ئه‌وان با ربێنین له‌سه‌ر:
گفتوگۆكردن
خه‌یاڵكردن
داهێنان
نه‌رم ونیانی
لێبوورده‌یی
ژینگه دۆستی
داوای لێبوردنكردن
خۆشویستنی ئاژه‌ڵان
چێژ وه‌رگرتن له گه‌ڵای دار
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز و یاری كردن
شادی ده‌ربڕین
له میوزیك چێژ وه‌رگرتن
گۆرانی وتن
بۆن كردنی گوڵ
خۆشه‌ویستی دایك و باوك هاورێ
بێ ده‌نگی
گوێگرتن و بیستن
خۆشویستن
متمانه‌كردن
ڕاستگۆیی و ڕاستبوون...
باوه‌ڕبكه‌ن
ئه‌گه‌رمنداڵه‌كانمان نه‌زانن كه فڵان پاشه‌یاتی پشتاوپشت كێ هات و كێ ڕۆیشت، نه‌زانن ئه‌نجامی لێكدان چه‌ند ده‌كات، یاخود به‌قاچی ڕاست یا چه‌پ بچینه سه‌رئاو، هیچ شتێك له خه‌لقه‌تی خودا كه‌م نابێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕانه‌هێنرێن له‌سه‌ر
چۆنه‌تی ژیانكردن
خۆشویستن
باوه‌ڕبه‌خۆبوون
گونجان و به‌رگه‌گرتن
ناتوندوتیژی و ئاشتیخوازی
ژیانیان خاڵی خاڵی ده‌بێت، دواتر بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌رونییانه، خه‌سار و زیانی زۆر له خۆیان و كۆمه‌ڵگه و ژینگه‌كه‌شمان ده‌ده‌ن.
بۆیه:
تكایه شیعر بۆ منداڵه‌كان بخوێننه‌وه
فێری میوزیكیان بكه‌ن
بهێڵن پێكه‌وه گۆرانی بڵێن
ڕێگه‌بده‌ن پێكه‌وه نیگارێك بكێشن تاكوو فێری هاوكاری و یارمه‌تیدانی یه‌كدی بن.
كاتێك خه‌ویان هات با بنوون،
فێری خۆپارێزیان بكه‌ن.
فێری به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانیان بكه‌ن .
هه‌ینێ مێشكیان هیچ وه‌رناگرێت زۆریان لێ مه‌كه‌ن،
تكایه منداڵی له منداڵه‌كان زه‌وت مه‌كه‌ن.
بهێڵن خۆیان باوه‌ڕ بكه‌ن.
ده‌رفه‌تی باوه‌ڕهێنانی ئازادانه و ئاگایانه‌یان لێ مه‌سێنن.،
با ئازادانه ڕه‌خنه‌بگرن،
ماینترسێنن با به‌ترسه‌وه نه‌جنه‌سه‌ر جێگا‌و خه‌ویان لێبكه‌وێت
بهێڵن خۆیان بن و له‌ئێستاوه تۆوی دووڕوویی و مه‌رایی كردنیان تێدا مه‌چێنن.
هه‌رچه‌ند ئێستاكێ ئێمه و منداڵه‌كانیش هه‌موومان گیرۆده‌ی سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ڕپووتین، به‌ڵام هیچ نه‌بێ با له‌خه‌می یه‌كتردا بین و نه‌بوونی و ته‌نگانه وخه‌م وگرێ ده‌روونییه‌كانمان نه‌به‌ینه ناو پۆله‌كانی خوێندن.
ده‌روونزان: یوسف عوسمان
وه‌رگیراوه به ده‌ستكارییه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.