هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه گۆرانییه‌كی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی به شێوازێكی نوێ و به موزیكێكی تازه نوێ ده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه گۆرانی (جانی جانانم وه‌ره )ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانیی له‌رێگه‌ی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند مامۆستا (ئه‌حمه‌د به‌رزنجی) و به موزیكێكی نوێ دووباره كردۆته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانییه هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵم كه به‌رهه‌مێكی نوێتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، كه گۆرانییه‌كه به ناونیشانی (جانی جانانم وه‌ره) به ده‌نگی مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌رزنجی، ئه‌م گۆرانییه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانییه كوردییه كۆنه‌كان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.