Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:29

لە رۆژئاوای کوردستان ساڵی نوێی خوێندن دواخرا

کوردستان TV
100%


دەستەی پەروەردە لە رۆژئاوای كوردستان بڕیاریدا، دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 – 2021 دوابخرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی دەستەی پەروەردەی رۆژئاوای كوردستان هاتووه‌، لەپێناو پاراستنی قوتابيان و مامۆستایان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، بڕیاردراوە بەدواخستنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021  لەگەڵ داخستنی پەیمانگاو ناوەندەكانی بەهێزكردن تا رۆژی 4-10-2020.

له‌ سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی ئه‌م مانگه‌وه‌ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ رۆژئاوای كوردستان زیادی كردووه‌، بۆیه‌ش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش راگه‌یه‌ندرابوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.