Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 22:12

مستەفا کازمی: هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ تێپەڕاندنی تەحەدییەکانی ئێستا

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دژە تیرۆر جێگەی خواست و متمانەی هاووڵاتیانی عێراقە و نابێت ئەو متمانەیە لەدەستبدەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی،  سه‌ردانی ده‌زگای دژه‌تیرۆری كرد و به‌شه‌كانی ده‌زگاكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌لایه‌ن فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ پێشوازی لێكراوه‌، ناوەندێكی تایبەتی بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردەوە دواتر لەگەڵ فەرماندەكانی دەزگای دژەتیرۆر كۆبووەتەوە.

 مستەفا كازمی، به‌شه‌كانی ده‌زگاكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ رایگه‌یاند: دەزگای دژەتیرۆر عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نێوبانگێكی باشی هەیە و دەبێت كار بۆ پارێزگاریكردن و پتەوتركردنی ئەو نێوبانگە بكرێت.

 لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا كازمی رایگەیاند: هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ تێپەڕاندنی تەحەدییەكانی ئێستا كە رووبەڕوومان بووەتەوە و كاریش دەكەین لە پێناو راستكردنەوەی هەڵەكان و بەرەوپێشبردنی وڵاتەكەمان.

كازمی داوایکرد، دەزگای دژەتیرۆر گرنگی زیاتر بەکارەکانیان بدەن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی عێراق و نابێت متمانەی عێراقیەکان لەدەستبدەن. 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.