Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:40

لەسەر سوتانى قورئان پۆلیسى سوید سێ کەسی دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی گروپێكی توندڕه‌و له‌ شاری مالمۆ قورئانێكیان سوتاد، خۆپیشاندان له‌و شاره‌ به‌ڕیچوه‌چوو.

دوێنێ هه‌ینی 3 كه‌سی توندڕۆ لە کاتى نوێژی هەینیدا ، لە بەردەمی مزگەوتێک لە شاری مالمۆی سوید سێ قوریٔانیان سوتاند، یٔەو سێ کەسەش دەست بە جێ لە لایەن پۆلیسی سویدەوە دەستگیر کران.

ڕاسموس بالودان سەرۆکی پارتى توند ڕەوی هاردلاینى دانیمارکی، لە ساڵى 1982 لە دایک بووەو لە بنەماڵەیەکە تەواوى خێزانەکەیان بە پارتەکەشیانەوە دژایەتى یٔیسلام دەکەن ، هەر دوێنی یٔاشکرای کرد کە یٔەو سێ کەسە لە لایەن یٔەوانەوە نێردراون بۆ سوید و تا لە بەردەمی یٔەو مزگەوتە قورئانەكان بسوتێنن، ئەو سەركردەیە هەوڵیدا خۆشی بەشداری لە سوتاندنى قوریٔانەكان بکات، بەڵام پۆلیسی سوید رێگەى پێ نەداو بڕیارێکی خێراشی دەرکرد کە ڕاسموس بالودان تا دوو ساڵ بۆی نییە بێتە نێو ووڵاتى سوید .

لە یه‌كێك لە لێدوانەکانیشیدا بالودان دەڵێت ئامانجى یٔێمە لە سوتاندنى قوریٔان وەدەرنانی خەڵکى موسڵمانە لە ووڵاتانى ئەوروپا،

شایانى باسە هەر دوێنی دواى ئەو ڕووداوە ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکى موسڵمان لە مالمۆ خۆپیشاندانیان لە دژی ئەو ڕەفتارە قێزەونە ساز کردو لایەنگرانى بالودانیش ژمارەیەکیان خزانە نێو خۆپیشاندەران و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان گۆری و توندوتیژی لێ کەوتۆتەوە و بەو هۆیەشەوە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس لە لایەن توندڕۆکان سوتێندرا.

ئا/فەرمان عەلی
 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.