Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:33

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان وه‌ڵامی سۆران عمر ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی (KMCA)، وه‌ڵامی سۆران عمر ده‌داته‌وه‌ ناوبراو گوتبووی هێنانی ده‌رمان له‌لایه‌ن كه‌سێك قۆرغكراوه‌، ڕوونكردنەوەیەكی بۆ  ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ هاتووه‌، ئێمە بە ھەموو شێوەیەك گشت ئەو دەنگۆ نا ڕاستانە ڕەتدەكەینەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی نووسینی بەڕێزێک لە لاپەڕەی کەسی بەناوی (سۆران عمر سعید) سەبارەت بە قۆرخكردنی ھێنانی دەرمان تەنھا بۆ كۆمپانیایەكی دیاریكراو وە ڕێگریكردن لە كۆمپانیاكانی تر،

بۆ ڕای گشتی ڕاستیەکان ڕادەگەینین كەوا پڕۆسەی ھاوردەكردنی دەرمان لە وڵاتی توركیا لە كابینەی پێشووی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٧٤٩) لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١٠/٢٤ دانراوە، ڕێنماییەكان بۆ گشت كۆمپانیاكانی دەرمان دەرچووە و دەتوانن بە بێ جیاوازی كاری پێ بكەن وە ھیچ كۆمپانیایەك بەبێ بەھانە ڕانەگیراوە و ڕاناگیرێت ئەگەر پێداویستیەکانی داواکراو تەواو بێت، تا ئێستاش دەیان كۆمپانیای جۆراوجۆری دەرمان ئەو جۆرە دەرمانانە بە پێی ھەمان ڕێنمایی ھاوردە دەکەن، ئەو کومپانیایەی ناویشی هێنراوە چەند ساڵێکە دامەزراوە و کاردەکات کە هیچ پەیوەندی بە مەحسوبیاتی هیچ لایەنێک نیە و هەموو کۆمپانیاکان ئازادن لە هاوردە کردن بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان.

پاش چەند پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ناوبراو دوای دڵنیابوون كە ئەو ھەواڵ و زانیاریانە بە هەڵە و بێ بنەما گەیشتوون بە دەستیان و لێکتێگەیشتنی ڕاستیەکان ئەم نووسینە لە ڵاپەرەی فەرمی خۆی لادەبات، بەڵام لەبەر بڵاوبوونەوەی نووسینەكە، بۆ گەیاندنی ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی بە پێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بدەین.

ئێمە بە ھەموو شێوەیەك گشت ئەو دەنگۆ نا ڕاستانە ڕەتدەكەینەوە و بەردەوام دەبین لە پڕۆسەی چاکسازی و پاکسازی کردن لە بواری دەرمان هەروەک دەیان کۆمپانیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی سەرپێچی و نەبوونی مەرجی یاسایی و کەمتەرخەمیان لە ساڵانی ڕابردوو، ئێستا لە کار ڕاگیراون یان لەبواری لێکۆڵینەوە دان و ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر.

هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کەوا هیچ کەسێک لە کەمتەرخەمی چاوپۆشی لێناکرێت و کەسانی بەرژەوەند خواست ناتوانن بەرامبەر سەرپێچی کردندا چەواشە و پۆزش بهێننەوە و هەردەم یاسا پێشەنگی کارەکانمان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی (KMCA).
29 ئاب 2020
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.