دكتۆر كرمانج عوسمان مامۆستای زانكۆ لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان رایگەیاند كە ئایا توركیا زەرەمەندە یان پەكەكە یان حكومەتی عێراق، نەخێر ، تەنها زەرەرمەند حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانە.
روونیشیكردەوە ئەوتا ئێستا هیچ گونندێكی كوردستانی توركیا وێران نەبووە و ئێمە نامانەوێت ئەوە رووبدات، بەڵام پێویستە بگوترێت كە ئەو شەڕە نە بۆ توركیا نە بۆ پەكەكە یەكلایی دەبێتەوە تەنها و تەنها مێزی گفتوگۆ و دانوستان ئامانجەكە دەپێكێ بۆ بەدەستهێنانی مافی كورد و سەقامگیری لە توركیا.
تا ئەو كاتەش دەچیتە دانوستان، تۆ زیانت بە خەڵكانێك گەیاندووە كە ماوەیەكی زۆر تۆی بە میوان زانیوە و دەرگایان بۆت كردۆتەوە.
پێویستە لە كۆتاییدا پێویستە بە یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بكرێت چونكە بوونی پەكەكە لە سەر ئەرزی واقیع هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
هیچ وڵاتێك رێگا بەوە نادات كە وڵاتێكی دیكە وەك پێگە بەكار بێنی بۆ لێدانی وڵاتێكی دیكە.
تێڕوانینی وڵاتانی زلهێزیش بۆ كورد لە هەر چوار پارچە جیاوازە، بۆ نموونە ئەمەریكا سەیری كوردستانی باشوور دەكات وەك شەریكێك
بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستان گەشە بكات لە سەر ئاستی ناوچەكە بۆ ئەوەی هەلی كار بۆ كوردانی پارچەكانی دیكە كوردستان دەستەبەر بێت.
یاسای نێودەوڵەتی دوای ئەوەی پاش جەنگی جیهانی دووەم رێكخراوە، كە هەر میللەتیك خەبات بكات خەباتەكە چەكداریش بێت بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی رێگە پێدراوە، بەڵام چوارچێوەی خۆی هەبێت لە ناو خاكی خۆت، نابێت منداڵ بەكار بێنیت بۆ چەكداری، خەڵكی مەدەنی ئازار بدەی و وێرانی ماڵ و مولكی بكەی. نابێت ئیستغلالی ئەوەش بكەیت كە سەرۆك بارزانی رایگەیاندبوو كە نابێت كورد بە دەستی كورد خوێنی برژێت، ئەوانە هەموو پێشێلكردنە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.