Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 22:14

فـەهـمی سـەلمان: پەکەکە واقیع بینانە بیریان نەکردۆتەوە

کوردستان TV
100%

فەهمی سەلمان لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان تیشكی خستە سەر مێژووی پەكەكەو سیاسەتەكانی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند 

پەكەكە تووشی سیاسەتیكی هەڵە بووە و دروشمی كوردستانی گەورەی هەڵگرتووە، دان بە سنوور ناكات، بەداخەوە ئەو سیاسەتە لە ساڵی 1980 كەوتە دژایەتی رێكخراوەكانی دیكە و دواتر هاتە ناو خاكی عێراق، دواتر ئەوە وای كرد كە رێككەوتن لە نێوان حكومەتی ئەوكاتی عێراق و توركیا مۆربكەن بۆ ئەوەی توركیا بتوانێت چەند كیلۆمەترێك بێتە ناوخاكی عێراق و بۆردومان بكات. 
رونیشیكردەوە كە پەكەكە رواقیعبینانە بیریان نەكردەوە كە كوردستان كەوتۆتە نێوان 4 وڵات و سیاسەتی نێو دەوڵەتیش رێگە بەوە نادات و هیچ وڵاتێكیش رێگا بەوە نادات خاكی بەكار بێنیت دژ بە وڵاتێكی دیكە. 
دوای راپەرینی سالی 1991 دیسانەوە پەكەكە خوێندنەوەی دروستی بۆ بارودۆخی هەرێمی كوردستان نەبوو كە دەیانگوت ئێمە ناتوانیین ئامادە ئازاد بكەین تا هەولێر ئازاد نەكەین و هەوڵیان دەدا كە دەسەڵاتداریەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی پێ بهێنن.

سەرۆك بارزانی  لە كۆنگرەی ئەكەپە رایگەیاند ئەو كێشەیە تەنها لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێت و هەمیشە كورد لە باشوور پشتیوانی كورد بوونە لە هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستان. 
پتر لە 4000 گوند چۆلكراون بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا دژ بە پەكەكە، بەو لەشكركێشییەی توركیاش بۆ ناوچەكە بۆتە هۆی زیانلێكەوتنی كشتوكاڵ و بەرهەمەكانی جوتیارانی كورد لە هەرێمی كوردستان.
بیانووش دەهێننەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هاوكاری توركیایە، ئەوە چ بەرژەوەندی هەیە بۆ حكومەتی هەرێم، دواتر ئێمە دوژمنی پەكەكە نین تا حكومەتی هەرێم ئەو هەڵسوكەوتە بكات دژ بە پەكەكە. 
ئەگەر پەكەكە بوونی نەبێت لە كوردستانی باشوور توركیا ئەو كات چی دەكات لەو ناوچەیە، بۆچی ئەو ناوچانە بۆردومان دەكات ؟ بۆچی لەشكركێشی دەكات بۆ ئەو ناوچانە ؟

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.