ئهمشهو تیرۆریستانی داعش هێرشی كردۆته سهر هێزه عێراقییهكان رووبهرووبوونهوه روویداوه.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: كهمێك پێش ئێستا لەسنووری گوندی عەلاوە مەحمودی لە شارۆچکەی دووبز له ڕۆژئاوای کەرکووك تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر هێزە عێراقییەکان له كاتی ناردنی ئهم ههواڵه شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان روویداوه .
سهرچاوهیهك له بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی دووبز تایبەت بە کوردستان تیڤی راگەیاند تێرۆرستانی داعش ھێرشیان کردوەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی عەلاوە مەحمود و شەر و پێکدادان لەنێوانیان روویداوه تاکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.