جاریكی تر بەموشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكرایه سەر ناوچەی سەوزی بەغداو به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەوە نەبووە.
شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند" كه‌مێك پێش ئێستا بۆ جاریكی دیكه بەموشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكرایه سەر ناوچەی سەوزی بەغداو به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەوە نەبووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە چوار مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا زانه‌كان نه‌زاندراوه.
شایه‌نی باسه بەئامانج گرتنی ناوچەی سەوزی به‌غدا بۆتە کارێکی رۆژانە، هه‌فته‌ی رابردووش چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.