كهمێك پێش ئێستا ھەلی کۆپتەرە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای زراران و گەروی کایەڕەشک و گوندەکانی ئەو سنورە بۆردومان كرد.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: گوندنشینانی ناوچەکە پێ یان راگهیاندووین كاتژمێر 11ی ئهمشهو ھەلی کۆپتەرە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای زراران و گەروی کایەڕەشک و سنوری گوندەکانی ئەو سنورە بۆردومان دەکەن.
بەقسەی دانیشتوانی گوندەکانی گەلی شێخ زادان ھەلی کۆپتەرەکان بەسەر گوندو ئاوایەکان دەسوڕێنەوە و ترس و نیگەرانیان بۆ ھاووڵاتیان دروست کردووە.
شایهنی باسه سوپای تورکیا بەھۆی ھەبوونی بنكه و بارهگاكانی گەریلاکانی پەکەکە بەردەوام ناوچە سنووری گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.