حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشكرای كردووە كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كردنەوەی هێلێك لەگەڵ حزبەكەی لەپێناو ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا چەند شتێكی بۆ خستوونەتە روو.
نەسڕوڵڵا بەبۆنەی یادی عاشورا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: ئەمریكییەكان زۆرجار هەوڵیان داوە هێڵێك لەگەڵ حزبوڵڵا بكەنەوە،زۆر هەوڵیاندا لەرێگای ئەو دۆستانەی هاوبەشن لەگەڵ ئێمەدا.
هەروەها گوتی: هەموو ئەوانەی دەیانەوێ ئیسرائیلە، ئاسایشی ئیسرائیل و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل،ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، رازیكردنی ئیسرائیل، چیت دەوێ بیبە، وەك ئەوەی هەندێك رێكخراو بۆ ماوەی خۆیان دەیكەن.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی گوتیشی: سەروەت و سامانێكی زۆر و دەسەڵات و حكومەت و تاگۆڕینی رژێمی سیاسی لوبنانیان لەبەرژەوەندی ئێمە بۆ نمایش كردین،هەروەها پێدانی ملیارەها دۆلار و سڕینەوەی ناوی ئێمە لە لیستی تیرۆر، بەڵام دۆزێكی حەق هەیە ،نەمانكردوو و نایكەن.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.