رۆژی سێشەممە یەكی ئەیلوولی داهاتوو وادەی پشووی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان وادەی خولی پاییزەی پەرلەمان دەست پێ دەكات و دەبێت كۆبوونەوەكان دەست پێ بكەنەوە.
لەمبارەیەوە سامان ئەحمەد ،بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند : ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڕیارە كۆبوونەوەیەك بكات، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لە وادەی دەست پێ كردنی یەكەم دانیشتنی خولی پاییزەی پەرلەمان دەدرێت و رۆژێك بۆ كۆبوونەوە دیاریی دەكرێت و بانگهێشت بۆ ئەندامانی پەرلەمان دەكەن ئامادەی كۆبوونەوە بن.
گوتیشی: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان تاوتوێی ئەو پیشنیاز و پرۆژانە دەكرێت كە لەبەر دەستیانە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەوانە بەرنامەی كاری دانیشتنەكان ئامادە بكەن، پێشبینیش دەكەم رۆژی یەكی ئەیلوول دانیشتنی كردنەوەی خولی پاییزەی پەرلەمان دەست پێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.