Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:51

لەسەری یٔەم مانگەدا هەسارۆچکەیەک بەنزیک زەویدا تێپەڕ دەبێت

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا ناسراو بەناسا رایگەیاندووە كە هەسارۆچكەیەك بەقەبارەی باڵەخانەیەكی بەرز لە 1-9-2020 بەنزیك زەویدا تێپەڕ دەبێت و درێژییەكەی دەگاتە نێوان 22 تا 50 مەتر و خێراییەكەی دەگاتە 8.16 كیلۆمەتر لە چركەیەكدا.

هەروەها ناسا راگەیاندووە كە ئەو هەسارۆچكەیە لەوانەیە مەترسی هەبێ كاتێك بەنزیك زەویدا تێپەڕدەبێت، چونكە نێوانەكەی لەگەڵ مانگدا بەسێجار كەمترە.

هەروەها زانایان پێیان وایە دوورییەكەی هەسارۆچكەكە كە پێیدا تێپەڕ دەبێت 120 كیلۆمەتر لەزەویدا دەبێت.

هەروەها ئاژانسەكە راگەیاندووە كە هەسارۆچكەكە لەكاتژمێر 19:12 خولەكە بەكاتی مۆسكۆ بەتەنیشت زەویدا تێپەڕدەبێت.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی / رزگار
ژێدەر / سپۆتنیك

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.