بەتەمەنترین ژن و مێردی جیهان ناویان چووە نێو کتێبی گینسەوە به‌ناوه‌كانی "خولی‌و مورا" و هاوسه‌ره‌كه‌ی"والدرامینا کووینتروس" زیاتر لە 80 ساڵە بەیەکەوە ده‌ژین.
چیرۆكی خۆشه‌ویستی ئه‌م ژن و مێرده له ساڵی 1941 ده‌ست پێده‌كات كاتێ لە کلێسەیەکی ئێکوادۆر بەدزییه‌وه هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، چونكه هه‌ردوو بنەماڵەکانیان رازی نه‌بوون به هاوسەرگیرەکەیان، به‌ڵام خۆشه‌ویستی هه‌ردووكیان له هه‌موو رێگرییه‌كان به‌هێزتر بوو.
ئێستاش ژیانێكی خۆش به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌بن، هه‌ر بۆیه کتێبی “گینس” کە تایبەتە بە تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان، ئەو ژن و مێرده‌ی وەکوو بەتەمەنترین ژن و مێردی جیهان دیاریکردووە کە تائێستا لە ژیان ماون.
شایانی باسه ئه‌م ژن و مێرده خاوه‌نی 5 منداڵ و 11 نەوەن 30 منداڵیشیان له نه‌وه‌كانیان هەیە.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران
ژێده‌ر :ئه‌لغد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.